ئەم کوشتنە درێژەپێدانی خۆزایانەی سیستەمێکی ژنکوژ و توندوتیژکارە؛ سیستەمێک کە کوشتن و هەراسانکردن و دەستدرێژی و سەرکوتکردن و زەلیلکردنی ژنان لە پەیکەری یاسا و دامەزراوە و پەروەردەی ئایدیۆلۆژیای خۆیدا بنەجێی کردووە. ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن هاوسەری پێشووی بکوژەکەوە بڵاوکراونەتەوە، مێژووی توندوتیژی ماڵبەتی و لێدانی توند و هەڕەشەی بەردەوام لە ژنانی دیکە ئاشکرا دەکەن. بەڵام کەسێکی ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت لەسەر یەکێک لە سەکۆکانی گواستنەوەی شارەکان کار بکات و هیچ دامەزراوەیەکی یاسایی و کۆمەڵایەتی ڕێگری لە پێوەچوونەکەی ناکات؛ چونکە لە رێکخستی لەبەردەستدا، ژنان سوبژه ی پارێزەڤان نین، بەڵکو ئامرازێکن بۆ زاڵبوونی پیاوان و بەرهەمهێنان.
دوای ئەم کوشتنە، ئێمە دێدەوانی دووبارەبوونەوەی شاردنەوە وهەڕفاندن لەلایەن میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بووین: سەرەتاوە دانپێدانان به مەبەستی دەستدرێژیکردن، دوایی بەخێرا گۆڕینی گێڕانەوەی فەرمی بۆ “دزینی مۆبایل و بەرخۆدانی قوربانییەکە”. ئەم وەرچەرخانەی ڕووداوەکان تەنیا سەختەبوونی هەواڵ نییە، بەڵکو هەوڵدانێکی بە ئەنقەست بۆ داپۆشانی چێرەی ڕاستەقینەی بکوژێکە کەوا کەسایەتییەکی ئایینی ئەکتێڤ و لایەنگری کۆماری ئیسلامییە.
ئەو ئەکتە بە ئامانجی نەباندۆر کردننەوەی چالاکی دژ بە ئەو ڕژیمەیە کە ئێلاهە وەک ملیۆنان ژنی دیکە لە دژی ڕاپەڕیبوون. نهێنی سەبارەت بە پاڵنەر و پاشخانی تاوانەکە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ سیاسەتە دامەزراوەییەکانی دەسەڵات بۆ بێ نرخکردنی ژیان و بێڕێزی بەو ژنانەی کە بەرامبەری ڕادەوەستن.
سناپ ڕایگەیاندووە، پۆلیسی فاتا پێشینەی تاوانکاریی بکوژەکەی ڕانەگەیاندووە، لەکاتێکدا چەندین باسی توندوتیژی لەنێویاندا باسی هاوسەری پێشووی بکوژەکە لە میدیاکانەوە بڵاوبوونەتەوە.
کەواتە پۆلیسی فاتا وەک هەر دەزگایەکی تری جێبەجێکردنی یاسای چەکدارانەی کۆماری ئیسلامی سەلماندوویانە کە شارەزاییان لە پێشگرتن لە تاوانکاری نییە، بەڵکو لە چاودێریکردن و ڕاوەدوونانی ئەو ژنانەیە کە خۆیان بە شێوەی فەرمی دانەپۆشاوە، کە دەنگیان بە ئازادی هەیە، یان لە جیهانی مەتافۆرییدا بۆ مافەکانیان دەدوێن. لەم ماوەیەدا پۆلیسی فاتا چەندین پەیجی ژنانیان بلۆک کردووە لە باتی خوێندنەوەیان، یان وەرزشکردن، سەماکردن و هتد…
لەم ئاڵۆگۆڕەدا، رێکخراوە پشتیوانییەکان وەکوو بەشی فریاکەوتن وخێراتخانەی کۆمەڵایەتی یان دەسەڵاتی دەستێوەردانیان نەبوون یان بە تەواوی داڕووخاون، چونکە چالاکوانانی مافی ژنان یان زیندانی دەبن یان سانسۆر دەکرێن، لە کاتێکدا بەرگریکارانی دەستدرێژی و توندوتیژی،هاوڕای دەسەڵات لە هەمووشتێک کەڵک هەڵدەگرن.بۆنموونە چاوبگرن لە ڕووداوە شەرمهێنەری دەستدرێژی بەکۆمەڵی یانەی ئاتلەتێکی فەرمی ئێران و پاڵپشتی کردننەوەیان لە لایەن بناخە سپۆرەکانەوە.
بە هەموو توڕەیی و ناحەزییەوە، ئەم کوشتنە قێزەونە نەک تەنها،بەتاڵکردنی پێژۆری توندوتیژیی لە لایەن تاوانبارێک، بەڵکو دەرئەنجامی خۆزایانەی دەسەڵاتی ڕەگەزپەرەستی کۆماری ئیسلامی دەزانین؛ پەرگالێک کە هەمووبەرپرسانی جێبەجێکردن و دادوەری و کولتووری و ئاسایشی هەموویان هاوبەشن لەم تاوانەدا. کوشتنی ئیلاهە حوسێن نژاد کوشتنی هەر ژنێکی ئازادیخوازە کە لە بەرامبەر سیستەمی ژنکوژی ئیسلامیدا دەوەستێتەوە. وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم تاوانە تەنیا ڕەشگرێدان نییە؛ توڕەبوونی کۆمەڵایەتی ، خۆڕاگری، بەبەرچاوخستنی نهێنییەکان و داواکاری گۆڕاندنی بنەڕەتیانەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵییەیە.
ئیلاهە هاونیشتمانی ئێمەیە، ئێمەش وەکوو دەنگی تووڕەیی ئەو دەمێنینەوە.