راگەیاندننەوەی فەرمی ئەنجۆمەنی پاشایەتی ئێران_تۆندەر

ڕێژیمی دژەمرۆڤی کۆماری ئیسلامی، جارێکی دیکە رێچ ولەونی پیسی خۆی پیشان دا و بە کوشتنی دڕندانە و جینایەتکارانە، موجاهیدی کۆرکۆر هێمای خەبات و ئازایەتی نیشتمانی ئێرانی کوشت. ئەم کرده وه دڕندانەیە تەنها کوشتن نییه ، بەڵکو ڕاگەیاندنی شەڕێکی ئاشکرایه له لایەن خوێنرێژەوە بەڕامبەڕ هەموو ڕێزی مرۆڤایەتی و ئازادی و دادپەڕوەییەوە.ئێمەوەکوو نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی ئێران و پارێزەڤانی رێزلێنانی نەتەوە، بە توندوتیژی دژ بەم جنایەتە نامرۆڤانە ڕادەوەستین وئاگادارتان دەکەینەوە:

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەم دڕندەیی ئاشکرایەوە زیاتر لە هەموو کاتێک ڕووی خوێناوی و بێبەزەیی خۆی نیشان داوە. بکوژانی موجاهیدی کۆرکۆر دەبێ بزانن کە زەند و بستییان لە خوێنی گەلی ئێران ئاڵۆزاوە.

ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە کۆتایی خەبات نییە، بەڵکو سەرەتای قۆناغێکی نوێی تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوەی نەتەوەی ئێرانە لە جەلادەکانیان.پێتان ڕادەگەینین کە ئەم تاوانبارانە ناتوانن لە ڕێگەی سەرکوت و تیرۆر و خوێنڕشتن  ئازادیخوازان بتوێننەوە.

بیرخستێک بە بکوژانی ڕێژیمی ئیسلامی دەدەین:

خوێنی موجاهیدی کۆرکۆر خوێنی سەدان گیانبەختکردوو بۆ ئەو نیشتمانەیە کە لە دەمارەکانی ئەم میللەتەدا دەڕژێت و تۆڵەی توند و بێ بەزەییانە دەستێنێتەوە. مێژوو دەبینێت کێ خوێنی ئەو تێکۆشەرانەی ڕشتووە و تا ڕادەی لەناوچوون لە هەمبەری ڕێگای دادپەروەری و ئازادی ڕاوەستاوە.

کۆتایی سەردەمی ڕەشی زۆرداری و چەوساندنەوە نزیکە و ئەنجۆمەنی پاشایەتی ئێران بە هەموو هێز و  توند وتیژییەوە تاکوو ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە لەتێکۆشان ڕاناوەستێت.

ڕزگاری و تۆڵەسەندنەوە و سەرکەوتن مافی گەلی ئێرانە.

  1. ئەنجۆمەنی پاشایی ئێران-تۆندەر
    دئنا ڕۆژ لە خۆردادی٦٣٨٩ی پاشایەتی
    خورداد 1404 مەعا
    ڕوزبیهان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *