ئەمڕۆ ٥١ کرێکار بەهۆی نائەمنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە. سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و کانگاکانی پەرلەمان بە بێ ڕێزێکی تەواو ڕایگەیاند کە تەندرووستی لە کانگای تەباس ڕەچاو نەکراوە!
هەروەها دەڵێت پێش ئەوەی سووتەمەنی غاز بچێتە ناو بلۆکێکی ترەوە بچووکترین ئاگادارکردنەوە نەبووە، بەو سادەیی یە!…
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی لێپێچینەوە تاکەکەسییەکان نییە، حکومەت بە پێویستی نازانێت وەڵامیان بداتەوە.
بزووتنەوەی خوێندەواریی ئێران خۆی بە یەکگرتوو و هاوڕێ بە بزووتنەوەی کرێکارییەوە دەزانێت و هەمیشە وا بووە. ئێمە جینایەتی ئەم حکومەتە جیا لە بێبایەخکردنەوەی بە ئەنقەست لە ژیانی کرێکاران بە شتێکی دیکە ی نازانین وئەو تاوانە سزادەدەین. ئێمە بە هیچ شتێک کەمتر لە لێپێچینەوەی یاسایی بەرپرسان و ئەوانەی دەستیان لەم تاوانەدا هەیە، ڕازی نابین.
حکومەت لەلایەک ڕێگە بە کرێکاران دەدات لەژێر بارگرانی کارەساتباری بژێوی ژیانیاندا بمرن و لەلایەکی دیکەشەوە بە کوشتنی ژیانی خۆیان لە ژینگەیەکی نائارامی ئیشکردندا، کرێکاران دەکوژێت بۆ بەرژەوەندی سەرمایەدارە مفتەخۆرەکان.
❌ ئەم توڕەیی گشتییە، ئەم توڕەییەی کە کەم نەبووەتەوە، ئەم حکومەتە ئیسلامییە لەناو دەبات.